٢٠ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٤:٠١
دیداری عەمار حەکیم لەگەڵ ئەمیری کوەێت

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وئەمیری کوەێت گورانکاریەکانی ناوچە وعێراقیان دایە بەر لێکدانەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ " عەمارحەکیم " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و شێخ " سەباح ئەحمەد جابر سەباح" ئەمیری کوەێت ڕۆژی یەکشەممە لە شاری کوەێت لەبارەی پێوەندیەکانی دوو لایەنە و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە عێراق وتووێژیان کرد. پێوەندی عێڕاق و کوەێت شایەتی گوڕانکاری باش و ئەرینی بووە ، بەچەشنیک کە کوەێت دوو کۆنسولگەریی خۆی لە شارەکانی هەولێرو بەسرە ی عێراق کردوەتەوە و سەرە ڕای ئەمە ، نوسێنگە گەلێکی تریشی لە پارێزگەکانی تر داهەیە." عەمار حەکیم " سەرۆکی ئە نجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق هەروەها ڕۆژی شەممە سەفەری کرد بۆ دۆحە ولەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ، ئەمیری قەتەر دیدار ولەبارەی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم و توند ڕەویی خوازیی وتووێژی کرد.